AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٢ ١٠:٤٦

چین بەشێک لە زەڕادخانەی ئەتۆمی خۆی نمایش کرد

چین بەشێک لە زەڕادخانەی ئەتۆمی خۆی نمایش کرد

چین لە ڕژەی گەورەی ئەمڕۆی خۆی بەشێک لە زەڕادخانەی ئەتۆمی نمایش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، چین ئەمڕۆ و لە ڕێوڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بە بۆنەی جێژنی هەشتادەمین ساڵی کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم لە مەیدانی تیان ئانمنی پەکین بەشێک لە زەڕادخانەی ئەتۆمی خۆی نمایش کرد.

لە ئەو ڕژە مووشەکە ستراتیژیک و ئەتۆمییەکان چینیش وەکوو بەشێک لە تواناییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە نمایش کرا.

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی هەشتادەمین ساڵڕۆژی سەرۆکەوتنی چین بە سەر ژاپۆن لە شەڕی دووهەمی جیهانی لە گۆرەپانی تیان ئانمێن لە پەکین، بەڕێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین، بەرپرسانی زیاتر لە 26 وڵاتی دەرەکی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد. لەسەر داوەتی دەولەتی چین، ژمارەیەک لە سەرۆکی پەرلەمانان، جێگرانی سەرۆک وەزیران، نوێنەرانی باڵا، بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەولەتییەکان و کەسایەتییە پێشووە سیاسییەکان لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد. جگە لە ئەوە باڵوێز، بەرپرسانی سەربازی و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دانیشتووی چین و هەروەها 50 دۆست یان نوێنەری بەجێماوانی شەڕ لە 14 وڵاتەوە لەوانە، ڕووسیا، ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و کەنەداش بانگهێشت کرابوون.



News ID 56654

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha