AP ١٤٠٤ خەرمانان ٥ ١٧:٥٨

خەساری 10 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە شەڕ لەگەڵ ئێران

خەساری 10 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە شەڕ لەگەڵ ئێران

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ئەنجامی ڕاگرتنی گەشتەکانی لە سەردەمی شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژەی تێلاڤیڤ لە دژی ئێران خخەساری زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری تۆمار کردووە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زایۆنی "کالکالیست"، کۆمپانیای فڕۆکەوانی زایۆنی "ئیزرا ئەیر" لە سێ مانگەی دووهەمی ساڵی 2025، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی خۆی بەهۆی شەڕی سەپێندراو لە دژی ئێران، زیانی دارایی نزیک بە 10.4 ملیۆن دۆلار بەرکەوتووە.

ئەو کۆمپانیا کە هی ڕامی لۆی یە، ڕاپۆرتی داوە کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوەی ئێران و هێرش بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ستراتیژیکەکان و ژێرخانەکانی ئیسرائیل چوارچێوەی بەڵێنی راستی 3 بووە هۆی کەم بوونەوەی سوودی ئەو کۆمپانیا لە ئاستی 7.5 شێکێل، هاوئاستی نزیک بە 2.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا. هەروەها بەرز بوونەوەی تێچووی دارایی بۆ 7.4 ملیۆن دۆلایش لە گۆڕینی سوود بە زیان ڕۆڵی هەبووە.


News ID 56566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha