AP ١٤٠٤ خەرمانان ١ ١٧:٥٦

هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

بەڕیوەبەری گشتیی سەرچاوەگەلی سروشتی و ئاوڕێژوانیی کوردستان وتی: هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان پاش 3 ڕۆژ بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد شەریفی‌پوور وتیشی: ئاگری دارستانگەلی گوندەکانی بناوچڵە و دەرەوران کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام ئاگری دارستانگەلی گوندەکانی هانە شێخان و هەنجیران بە هۆی شێوی سەخت و دژواریی، هێشتاش بڵێسە دەکێشێت.

وتیشی: هەڵکردنی بای توند لە ڕۆژانی ڕابردوو، کاری بۆ هێزەکانی سەرچاوە سرووشتییەکان و خەڵکی خۆبەخش دژوار کردووە و هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە خەڵکی ناشارەزا هەنگاو نەنێنە ناو ئاگرەکانەوە و تووشی گرفت نەیەن، چونکە لە گەرمای سەروو 40 پلە و هەڵکردنی نادا، ئاکاری ئاگر نادیار دەبێت.

بەڕیوەبەری گشتیی سەرچاوەگەلی سروشتی و ئاوڕێژوانیی کوردستان لە تەرخاندانی کۆپتەر لە ڕێگەی بەڕیوەبەریی قەیرانی پارێزگارییەوە هەواڵی دا و زیادیشی کرد: لە بەیانییەوە 50 تیمی هێزەکانی سەرچاوە سروشتییەکان و 60 کەس لە هێزی خۆبەخشی خەڵکی بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە تێهەڵدەچنەوە.

News ID 56515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha