بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، سێ کاتژمێرە شەڕ و پێکدادانی لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و لاهور جەنگی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی بەردەوامە و هێزەکانی یەکێتی بە تانک و چەکی قورس لە دوای کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشیان کردووەتەوە سەر هوتێل لالەزار، کە بارەگای سەرەکی لاهور جەنگییە.
تا ئێستا بە چەندین جۆرە چەکی سووک و قورس، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکان بەردەوامە و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیستراوە و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی و هوتێل لالەزاری داپۆشیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە، دۆخی سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی یەکێتی شڵەژاوە و دوای دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر بارەگای سەرەکی لاهور جەنگی، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو دانیشتووانی شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە، بە تایبەت دانیشتووانی گەڕەکی سەرچنار، بەهۆیەوە شەڕو پێکدادانەکانەوە، خەڵکێکی زۆر ئەوانەی لە لالەزار نزیکن، لەناو ماڵەکانیان گیریانخواردووە.
كهمێك لهمهوبهر ههریهكه له لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل و پۆڵاد شێخ جهنگی، برای خۆیان ڕادهستكرد.
پێشتر لاهور شێخ جهنگی پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "خۆمان حازركردوە بۆ كوشتن با بێن یان دەیانكوژین یان دەمانكوژن"، دهشڵێت:"بڵاوكردنەوەی هێز لە بازگەكان بۆ ئەوەیە رێگری بكەن لە خەڵكی نەیەن بۆ پاڵپشتیم".
Your Comment