بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاسۆشەیتێد پرێس هاوکات لەگەڵ دانوستانی بازرگانی ئەمریکا و چین نووسیویە کە لەوانەیە ڕێککەوتنی نێوان پەکین و واشنتۆن لەسەر زۆربەی پرسەکان و هەروەها لابردنی یاسای تەمێی، بوونی هەیە بەڵام دوو وڵاتەکە لەسەر یەک پرس زۆر کێشەیان هەیە؛ داواکاری ئەمریکا لە چین بۆ راگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران و ڕووسیا.
وەزارەتی دەرەوەی چین دوای دوو ڕۆژ دانوستانی بازرگانی لە ستۆکهۆڵم، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ئەستاندنی باجی سەدای ئەمریکا، ڕایگەیاند: چین بەردەوام وزەی خۆی لە ڕێگاگەلێکەوە دابین و دەستەبەر دەکات کە بەرژەوەندی خۆی دابین بکات.
لە بەشێکی دیکە لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هەڕەشە و گوشار ناگاتە ئەنجام. چین بە شێوەی یەکلایی لە بەرژەوەندی ، ئاسایش و گەشەی خۆی بەرگری دەکات.
ئەمریکا لە هەوڵ بۆ سنووردار کردنەوەی فرۆشی نەوتی ڕووسیا و ئێرانە کە سەرچاوەیەکی داهاتی گەورە بۆ هەر دوو وڵاتەکە دێتە ئەژمار، بەدوای ئەوەیە کە بودجەی هێزە چەکدارەکان و ئەرتەشی ئەوان کەم بکاتەوە.
ئاسۆشەیتێدپرێس نووسی کە ئەمریکا و چین لەوانەیە لەسەر زۆربەی کێشەکان بگەنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی بەڵام لەسەر کڕێنی نەوت لە ئێران و ڕووسیا جێگای ڕێککەوتن بوونی نییە.
News ID 56257
Your Comment