بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی مارس تا کۆتایی جوولای 2025، لە ئەنجامی شەڕ، نائەمنی و سەرکوتی بەربڵاو لە سووریا، لانیکەم 3 هەزار و 278 کەس گیانیان لە دەست داوە؛ ئامارێک کە 46 منداڵ و 98 ژنیش دەگرێتەوە و زیاترین ڕێژەی کوژراوان لە پارێزگا کەناراوی و ئاڵۆزەکان ڕاپۆرت کراوە.
ئەو ڕاپۆرتە زەنگی مەترسی جیدی نیسبەت بە درێژەی قەیرانی مرۆڤی لە سووریا و بەرز بوونەوەی ژمارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەیە.
Your Comment