AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٢ ٠٨:٠٢

شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی کورد و ڕژێمی جۆلانی ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی کورد و ڕژێمی جۆلانی ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

سەرچاوە هەواڵییەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی باسیان لە پێکدادانی توندی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی سەر بە ئەو ڕژێمە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی سانا زمانحاڵی ڕژێمی جۆلانی ڕایگەیاند: شەڕڤانانی "هێزەکانی سوریای دیموکرات" هەسەدە بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەک هەڵگر و تۆپخانە بۆ هێرشکردنە سەر گوندی ئەلقیریا لە جەرگەی مەنبەج لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەهۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی ڕژێمی جۆلانیش هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد: "بەرپەرچی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان داوەتەوە کە بۆ سەر یەکێک لە ناوەندەکانی جێگیرکردنی سوپا لە جەرگەی مەنبەج ئەنجامیان داوە".

ڕژێمى جۆلانى ئاماژەى بە وردەکارى ئەو تێکهەڵچوونە و ژمارەى گیانلەدەستدان و بریندارەکانى نەکردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکینەکانی سوپای سوریا بەخێرایی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و "گورزی قورسیان گەیاندە سەرچاوەی هێرشەکانی دژ بە سوپای سوریا لە ناوچەکەدا".

هاوکات سەرچاوە خۆجێییەکان بە کەناڵی جەزیرەیان ڕاگەیاندووە کە لە یەک کاتدا هێرش کراوەتە سەر پێگەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

وەڵامی SDF بۆ پاگەندەی وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانی

ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF لە وەڵامی ئەو هەواڵەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانییەوە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە مافی بەرگری لە خۆی لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەتی خۆی لە دێرحەفەر بەکارهێناوە.

هەروەها ناوەندەکە پاگەندەی وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانی ڕەتکردەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئەو هێزانە و بە "پاگەندەی بێ بنەما" ناوی بردووە.

News ID 56242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha