AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١١ ١٦:٣٢

کونسووڵی ئێران لە هەولێر: هەرێمی کوردستان ئامادەی میوانداریی زیارەتکارانی ئەربەعینە

کونسووڵی ئێران لە هەولێر: هەرێمی کوردستان ئامادەی میوانداریی زیارەتکارانی ئەربەعینە

سەرکونسولی ئێران لە هەولێر وتی: هەرێمی کوردستان زۆرترین یارمەتی و هاوڕیی لەگەڵماندا بووە و هێز و ئیمکانێکی بەرچاوی بۆ خزمەت بە زیارەتکاران تەرخان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئەسەدی، لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە دوا دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسکاریی زیارەتی ئەربەعینی ئەمساڵ وتی: ئەوە چوارەمین ساڵە کە زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەچنە مەزارگە پیرۆزەکان. هەڵبەت ئەم ڕێگەیە زۆرتر بە زیارەتکارانی پارێزگا دراوسێ و باكوورییەکانی وەک ورمێ و ئازەربایجانی شەرقی، کوردستان و زنجان و ئەردەبیل و وڵاتانی دراوسێی باکووریی ئێرا گونجاوە.

سەرکونسولی ئێران لە هەولێر وتیشی: لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوکارییەکی نزیک و هاودڵانەیان بووە لەگەڵ زیارەتکاران و خزمەتێکی زۆر گونجاویان ئاراستەی زیارەتکارانی ئەربەعین کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ساڵانە نزیکەی 150 هەزار کەس لە ڕێگەی سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخ دەچنە هەرێم و لەوێوە بەرەو کەربەلا و نەجەف و شارە پیرۆزەکانی تر بەڕێ دەکرێن. بەو بۆنەوە لە سنوورەکانی تەمەرچین و باشماخەوە تا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و لەوێوە تا شیراوە و کەرکووک، مەوکەبگەلێک بۆ زیارەتکاران جێگر ‌کراون.

News ID 56233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha