بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، یەحیا سەریع، جەختی کرد: یەکەی مووشەکی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ لە دژی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچە داگیرکراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشە مووشەکییەکە بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیکی سەروو دەنگی فەلەستین ٢ ئەنجامدراوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند: زیاتر لە چوار ملیۆن زایۆنی لە ترس و دڵەڕاوکێدا بەرەو پەناگە هەڵهاتن و جووڵەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانە ڕاگیرا.
هەروەها وتی: ئێمە چاودێری جموجۆڵەکانی دوژمنی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی بەرەی پشتیوانی لە غەززە لە یەمەنەوە دەکەین. ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت تا دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕادەگیرێت و گەمارۆی ئەم ناوچەیە هەڵدەگیرێت.
Your Comment