ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنووری نێودەوڵەتی باشماخ، کە لە ساڵانی دوایی بووەتە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان، ڕۆژبەڕۆژ بۆ میوانداری لە خێڵی عاشقانی ئیمام حسێن ئامادەتر دەبێت، ئەو هاتوچۆیە زۆرە، جگە لە لایەنی مەعنەوی، بەستێن بۆ گەشەی ئابووری و فەرهەنگی لە ناوچەکەش خۆش دەکات.
باشماخ دەروازەیەک بۆ زیارەتکاران و گەشەی ناوچەکە
حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوور زەهبی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان ڕایگەیاند: سنووری باشماخ تەنیا خاڵێک بۆ هاتوچۆ نییە، بەڵکوو ئاڵقەی مەعنەویەت و بژیوی لە ناوچەکەیە.
ناوبراو وتیشی: چێ کردنی ڕیگاوبان و خزمەتگوزارییەکان، جگە لە ئاسانکاری بۆ سەفەری زیارەتکاران، هۆی گەشەی سەرمایە لە مەریوان و شارەکانی دیکەشە و هاوکات بەهۆی هاتنی عاشقانی ئیمام حسێن، خۆی سەرمایەیەکی فەرهەنگی بەنرخیش دێتە ئەژمار.

ژیرخانەکان بۆ ئاسانکاری سەفەر
لە جادەی گەیشتن بە مەریوان تا سنووری باشماخ، کرێکارەکان خەریکی کارن و تابلۆ بە دوو زمانی کوردی و فارسی و گرتنی سووتەمەنی و فریاکەوتن دادەنێن کە نەک هەر بۆ ئەربەعین بۆ بازرگانی و گواستنەوەش کاریگەر دەبێت.
فەلسەفەی ئەربەعین و پەیامی جیهانی عاشوورا
پوورزەهبی پێی وایە کە ئەربەعین تەنیا ڕێوڕەسمێکی ئایینی نییە، بەڵکوو هەلێکە بۆ خوێندنەوەیەکی نوێ لە ئامانجەکانی ئیمام حسێن لە جیهانی ئەمڕۆدا.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەزیدی مێژوویی هی ڕابردوویە بەڵام نموونەکانی هێشتاش هەر هەیە، وتی: ئەبێ بە زمانێکی نوێ و لە ڕێگای مێدیاکانەوە ئەو پەیامە بگەیێنە گوێی جیهان.

تۆماری ناوی زیارەتکاران و ڕێکوپێکی لە ڕێگای عەشق
لە هەمان پێوەندیدا، نووسینگەی زیارەتی و ماڵپەڕی سەماح ئەم ڕۆژانە زیاترین سەردانی هەیە، کاوە شیرزادی بەرپرسی گشتی حەج و زیارەتی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کەس لە ئەو ماڵپەڕەدا ناویان نووسیوە و ئەو ژمارەیە هەر ڕوو لە زیاد بوونە.
هاوئاهەنگی سنووری بۆ پەڕینەوەی ئاسانی زیارەتکاران
هەروەها لەم دواییەدا سنووری ابشماخ میوانداری کۆبوونەوەیەک بە بەشداری جێگری پارێزگاری کوردستان، فەرمانداری مەریوان، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی و بەرپرسانی ئەمنیەتی و جێبەجێکاری پارێزگا بوو.
لە ئەو کۆبوونەوە بابەتگەلێک وەکوو خزمەتگوزاری ڕفاهی، ئاسانکاری رەوتی گومڕوکی، دابینی ئاسایش و چێ کردنی ڕێگای ئەمن و تەندروست بۆ زیارەتکاران لێک درایەوە و بە هاوئاهەنگی لایەنی عێراق، هەوڵ بۆ پەڕینەوەی ئاسانی زیارەتکاران دەدرێت.

کوردستان لە ڕێگای ئەربەعین، پێوەندێک لە مەعنەویەت و بژێوی
بە نزیک بوونەوە بە ڕۆژانی ئەربەعین، کەشوهەوای کوردستان زیاتر لە ڕابردوو لەژێر کاریگەری هزری حسێنییە. بازاڕەکانی مەریوان و سنە ئامادەی میوانداری و پێشکەش کردنی سەوقاتی بە میوانەکانن.
بەڵام سەرتر لە هەمووی ئەوانە، ئەربەعین بۆ خەڵکی کوردستان وەبیرهێنەرەوەی چەمکێکی قووڵترە؛ وەبیرهێنەرەوەی ئەو ڕاستیەیە کە شوێنکەوتنی هزری ئیمام حسێن تەنیا بە تازیەباری نییە بەڵکوو بە واتای وەستان لە بەرانبەر زوڵم و پەرەپێدان بە فەرهەنگی گیان فیداییە.
Your Comment