بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە هەڕەشەکانی سناپباک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هیچ پلانێکمان نییە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەم دۆخەی ئێستادا؛ لە هەمان کاتدا دیپلۆماسی ئامراز و دەرفەتێکە بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
سەبارەت به هەڕەشەکانی سناپ باک، وتی: هه موو شتێکمان بۆ ڕوون کردووتەوه ، هیچ پلانێکمان نییه بۆ قسه کردن لەگەڵ ئەمریکا له دۆخی ئێستادا. له هەمان کاتدا دیپلۆماسی ئامراز و دەرفەته بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، هەر کاتێک گەینه ئەو ئەنجامەی که دەتوانین بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە کانی نەتەوەی ئێران سوودی لێ وه ڕبگرین، درێغی ناکه ین.
سەبارەت بە هەڕەشەی ئەرووپا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان دژی وتیشی: گەڕاندنەوەی سزا هەڵگیراوەکان هیچ بنەمایەکی لۆژیکی و یاسایی نییە.
لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، سابر، تاکە ڕزگاربووی بنەماڵەی شەهید سابر لە ئاستانەی ئەشرەفییە بەشدار بوو و، ڕایگەیاند: "براکەم چالاکی زانستی و مامۆستای زانکۆ بوو لە بواری میکانیکدا. برازاکەم زانایەکی بیرکاری بوو، ئەندامەکانی جەستەی بنەماڵەکەمم کۆکردەوە، بە تاوانی ئەوەی کە دەکرا سوودیان هەبێت بۆ وڵات".
نابێت ڕێڕەوەکان پێشێلی سەروەری و یەکپارچەیی خاک بکەن
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری مێهر کە بەرپرسی دەوڵەتی باکو لێدوانی سەبارەت بە ڕێڕەوی زەنگێزوور داوە کە ڕاستەوخۆ پێچەوانەی بەرژەوەندی و پێگەی ژئێئۆپۆلەتیکی ئێران بووە. هەڵوێستی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەم لێدوانانە و پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕێڕەوی زەنگێزور چییە، بەقایی وتی: ئێمە زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە پەیوەندییەکان، ڕێڕەوی گواستنەوە، تێپەڕین و پەڕینەوە لەو ناوچەیە دەربڕیوە.
وتیشی: لە کاتێکدا ئێمە پشتیوانی و هاوڕاین لەگەڵ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕ و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، لە هەمان کاتدا هەمیشە جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕێکارانە و دروستکردنی ڕێڕەو و پەڕینەوە نابێ پێشێلی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و سنوورە دانپێدانراوەکانی نێودەوڵەتی بکات و گۆڕانکاری لە جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەدا دروست بکات.
Your Comment