AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٩ ١٤:٣٨

کوژرانی بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی داعش لە عێڕاق و سووریا بە درۆنێکی نەناس

کوژرانی بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی داعش لە عێڕاق و سووریا بە درۆنێکی نەناس

سەرچاوەیەکی عێراقی لە کوژرانی بەرپرسی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش لە عێراق و سووریا لە هێرشی درۆنێکی نەناس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە یەکێک لە سەرکردە گرینگەکانی داعش و جێگرەکەی لە هێرشی درۆنی لە هێكی سنووری سووریا کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێستا دیار نییە کە ئەو هێرشە درۆنییە لەلایەن چ گرووپێکەوە ئەنجام دراوە. ئەو درۆنە ئۆتۆمبێلی سەرکردەی داعشی لە نزیک هێڵی سنووری سووریا کردە ئامانج.








News ID 56052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha