AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٦ ١٣:٢٨

بەقایی: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕەواییان نەماوە

بەقایی: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕەواییان نەماوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لەدەست دانی ڕەوایی، کارامەیی، دەسەلات و ئەرکی خۆیانن.

‏بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: کاتێک هەواڵنێری تایبەتی فەلەستین دەکەوێتە بەر قسەی زۆر و گەمارۆوە و ئەندامانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیل بەکۆمەڵ دەست لەکار دەکێشننەوە، واتا ناوەندە نێودەوڵەتییەکان چی دیکە تەنانەت ئیزنی تۆماری ڕاستیشیان نییە.

ناوبراو درێژەی دا: دەست لەکار کێشانەوەی ئەندامانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ناوچە داگیرکراوەکان، دوابەدوای گەمارۆی هەواڵنێری تایبەت، ڕووداوێکی ساکار نییە؛ ئەوە، زەنگی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی یاسایی و یاسا جیهانییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ناوەندە نێودەوڵەتیەکان خەریکن ڕەوایی، کارامەیی، دەسەڵات و ئەرکی خۆیان لەدەست دەدەن. داهاتووان تێدەگەن کە سیستەمی جیهانی نە بە شەڕ بەڵکوو بێدەنگی و بێ کردەیی و و پێوەری دووفاقەیی لە بەرانبەر زوڵم و ستەم و نادادپەروەری هەڵوەشایەوە.

News ID 56019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha