AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٤ ٢٣:٢٢

عەبدوڵا ئۆجەلان : کوردی سووریا چەک دابنێت قڕی دەکەن

عەبدوڵا ئۆجەلان : کوردی سووریا چەک دابنێت قڕی دەکەن

موجەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆژی یەکشەممە 21ی پووشپەڕ، دوای سەردانێکی بنەماڵەیی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی پەیامەکانی بڵاوکردەوە، کە بە جددی هۆشداری لە دۆخی هێزە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەدا دەڵێت: "ئەگەر چەکدارانی کوردی سووریا چەکەکانیان دابنێن، کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، سەریان دەبڕدرێت، جۆلانی، یان ئەحمەد شەرع، بریکاری داعشە، داعش و تورکیا لەو ناوچەیەدا ئامادەن، چەکداماڵینی هێزە کوردییەکانی سووریا مەحاڵە و ڕوونادات".

ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی حکومەتی تورکیا کردووە و دەشڵێت: "لە شەش مانگی ڕابردوودا بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێکرد، ئێستا نۆرەی حکومەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر. ئەگەرنا ئەمە کۆتایی ئەو ڕێگایە کە دەتوانین لە دژی حکومەت بەردەوام بین".

News ID 56000

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha