AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٨ ١٣:٤٦

نوێنەرانی کورد و دیمەشق کۆبوونەوە

نوێنەرانی کورد و دیمەشق کۆبوونەوە

وەفدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکی و فەڕەنسی و بە مەبەستی پەیجۆری و چاودێریی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ، لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق کۆبوونەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، لە درێژەی دانوستانەکان لەبارتەی چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و دەوڵەتی کاتی سووریا، دانیشتنی فەرمیی نێوان وەفدێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەوڵەتی کاتیی دیمەشق دەستی پێکرد.

لەم دانیشتنە کە بە ئامادەبوونی تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە کاروباری سووریا و ژان باپتیست فاوێر، نوێنەری دەوڵەتی فەڕەنسا بەڕیوە دەچێت، بڕیارە لایەنەکان مژارە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکان لە 10ی مارچی 2025 لە نێوان مەزلووم کۆبانی و ئەحمەد شەرع، تاوتوێ بکەن و پەیجۆری چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە بن.

News ID 55921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha