AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٦ ١٣:٠٠

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، لەوانە حودەیدە، ڕاس عیسا، سەلیف و وێستگەی کارەبای ڕاس ئەلخەتیب کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی دووبارەیی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و گشتیی یەمەن، لەوانە فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان، وێستگەکانی کارەبا و کۆگاکانی خۆراک کرد وئەمە تاوانێکی ئاشکرا دژ بە خەڵکی یەمەنە.

ئێران خوازیاری کۆتایی هێنان بە بێ هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی یەمەن بوو.

News ID 55892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha