بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ڕۆژنامەی بەریتانیی "تلگراف" لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە بەپێی دەیتا ڕادارییەکان کە ئەرتەشی ئیسرائیل بە توندی پێش بە بڵاوبوونەوەیان دەگرێت، دەرکەوتووە کە ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، بە مووشەکەکانی ڕاستەوخۆ 5 بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تیمێکی زانکۆیی زانستگای ئیالەتیی "ئۆرگان"ی ئەمریکا کە پسپۆڕن لە بەکارهێنانی دەیتا ڕادارییە مانگیلییەکان بۆ پێزانینی زیانی بۆمباکان لە ناوچەگەلی شەڕدا، بۆیان دەرکەوتووە شەش مووشەکی ئێرانی، 5 بنکەی ئیسرائیلی و لەوان بنکە ستراتژییەکانی "تەلنۆف" و "گلیلۆت"ی پێکاوە
هەروەها تلگراف ئاشکرای کرد کە لە نێوان دامەزراوە زیانبەرکەوتووەکاندا، بنکەیەکی گرنگی ئاسمانی و ناوەندێکی کۆکردنەوەی هەواڵگری و بنکەیەکی لۆجیستیکیش هەن و هاوکات لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەدا، 36 هێرش سیستەمگەلی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلیان بەزاندووە و زیانێکی قورسیان بە ژێرخانە نیشتەجێی و پیشەسازییەکانی وەک دامەزراوەکانی نەوتی و ئەلەکترۆنی و ڕێکخراوی وایزمەن و ناوەندی زانکۆیی سۆرۆکا گەیاندووە.
Your Comment