ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ شەممە و هاوکات لەگەڵ تاسوعای حسێنی کە بە ناوی ئاڵاهەڵگری دەشتی کەربەلا حەزرەتی ئەبولفەزل عەباس ناودێر کراوە، خەڵکی ئێران لە شوێنە جیاجیاکانەوە تازیەبارن.
هەڵکردنی وێستگەی سەڵەواتی، دابەش کردنی نەزری و خزمەتگەیاندن بە تازیەبارانی حسێنیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دیارە.
بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی گەورەی عاشووراییەکا لە بارەگای ئیمام ڕەزا
هاوکات لەگەڵ هاتنی تاسوعای حسێنی، بارەگای ئیمام ڕەزا وەکوو ساڵانی ڕابردوو باوەشی بۆ تازیەبارانی حسێنی لە سەرتاسەری ئێران کردووەتەوە تا لە ئەو بارەگایەدا خەمی شەهادەتی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵا حسێن دەرببڕن.
تازیەباری ڕۆژی تاسوعا لە سەرپێل زەهاو
شاری سەرپێل لە ڕۆژی تاسوعای حسێنی میوانداری تازیەبارانی ئەو شارەیە.
تازیەباری تاسوعا لە بەندەر عەباس
خەڵکی تازیەباری شاری بەندەرعەباس وەکوو هەموو ساڵیک بە سینەکوتان تازیەباری خۆیان بە بۆنەی تاسوعاوە نیشان دا.
دەسپێکی سینەکوتانی تاسوعای حسێنی لە سنە بە شێوەی دەستەی گەڕۆک
شاری سنە نوقمی ماتەم و تازیەیە و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە لە کاتژمێر سەرەتاییەکانەوە پڕ بووە لە حەشیمەت تا بە کوتانی سینە ڕێزی خۆیان بە ئیمام حسێن نیشان بدەن و لە قاڵبی دەستەکانی گەڕۆکدا لە نێو شاردا دەگەڕن و شین دەگێڕن.
هەروەها لە شارەکانی بیرجەند، گورگان، جاجورم، کرماشان، قەزوێن و دیکەی شارەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ هاتنی تاسوعای حسێنی و شەهادەتی حەزرەتی ئەبولفەزل سینە دەکوتن و شین دەگێڕن.
Your Comment