بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "فاکس نیووز"، بە دووپاتکردنەوەی پاگەندە پووچەکانی هەمبەر بە ئێران، وتی: شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران، شەڕێکی قورس بوو و ئێمە دەمانزانی ئێران دامەزراوەگەلێکی زۆری هەیە. بەلام ئەوان 3 دامەزراوەی سەرەکییان هەیە و ئێمە خوازیاری دەستکێشانەوەی ئێران لەوانە بووین. لە ماوەی دانوستانەکاندا، ئێران پێداگربوون لە پلانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی. دیارە چەمکی پیتاندنی ئۆرانیۆم، چەمکێکی خراپە ... 60 ڕۆژ دانوستانمان لەگەڵدا کردن و دواجار بڕیاری هەڵمەتمان دا.
ترامپ لە درێژەدا بەبێ ئاوڕادنەوە لە زانستی خۆجێی تاران بۆ پیتاندنی ئاشتیخوازانەی ئۆرانیۆم، ئیدعایشی کرد: ئیزنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئێران نادەم. ئێران ساڵگارێکە بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە بووە و تەنیا چەند حەوتەی زیاتری نەمابوو پێی بگات.
Your Comment