AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٨ ٢١:١٤

ترامپ دووبارە دژی ئێران قسەی کرد

ترامپ دووبارە دژی ئێران قسەی کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەبێ ئاوڕادنەوە لە زانستی خۆجێی تاران بۆ پیتاندنی ئاشتی‌خوازانەی ئۆرانیۆم، لە لێدوانێکدا وتی: ئیزنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئێران نادەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "فاکس نیووز"، بە دووپات‌کردنەوەی پاگەندە پووچەکانی هەمبەر بە ئێران، وتی: شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران، شەڕێکی قورس بوو و ئێمە دەمانزانی ئێران دامەزراوەگەلێکی زۆری هەیە. بەلام ئەوان 3 دامەزراوەی سەرەکییان هەیە و ئێمە خوازیاری دەست‌کێشانەوەی ئێران لەوانە بووین. لە ماوەی دانوستانەکاندا، ئێران پێداگربوون لە پلانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی. دیارە چەمکی پیتاندنی ئۆرانیۆم، چەمکێکی خراپە ... 60 ڕۆژ دانوستانمان لەگەڵدا کردن و دواجار بڕیاری هەڵمەتمان دا.

ترامپ لە درێژەدا بەبێ ئاوڕادنەوە لە زانستی خۆجێی تاران بۆ پیتاندنی ئاشتی‌خوازانەی ئۆرانیۆم، ئیدعایشی کرد: ئیزنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئێران نادەم. ئێران ساڵگارێکە بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە بووە و تەنیا چەند حەوتەی زیاتری نەمابوو پێی بگات.

News ID 55803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha