AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٧ ١٠:١٥

ئامادەبوونی عەلی شەمخانی لە ڕێورەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی تاران

ئامادەبوونی عەلی شەمخانی لە ڕێورەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی تاران

عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بریندار بووبوو، لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدان لە تاران ئامادە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە شەوی یەکەمی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوو، بە تەندروستی لە ئەو هێرشە هاتە دەرەوە و بەس بریندار بوون و ئێستاش دوای دوو هەفتە توانیویە بە گۆچانەوە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی تاران بەشداری بکات.

شیاوی باسە کە لەسەر مان یان شەهید بوونی عەلی شەمخانی دەنگۆی زۆر لە ئارادا بوو، بەڵام ئەو دەرکەوتنە کۆتایی هێنا بە هەموویان.

News ID 55777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha