بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئێران، وتی: ئێمە هیچکات دەستپێکەری هیچ شەڕێک نەبووین و نین و ئەوە ڕژیمی زایۆنی بوو کە بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی هێرشی کردە سەر ئێران. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان تەنانەت لە شەڕە گەورەکانیشدا قەدەغە و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کاتی بەڕیوەچوونی دانوستانەکاندا، بیری هێنایەوە: نوێنەری ئەمریکا پێی ڕاگەیاندبووین کە ڕژیمی زایۆنی بەبێ ئیزنی ئەمریکا هیچ هەڵمەتێک ئەنجام نادا. کەچی ئەوان درۆیان لەگەڵ کردین و زایۆنییەکان بەر لە خولی شەشەمی دانوستانەکان هێرشی کرد و دانوستانەکانی ڕاگرت.
پزشکیان لە درێژەدا وێڕای دەستخۆشیکردن لە دەوڵەت و گەلی ئازەربایجان بۆ هاوڕێی و هاودڵی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری لێکدانەوە و ڕاستیدۆزیی هەندێک هەواڵ لەبارەی دەستدرێژیی درۆن و وردەفرۆکەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئاسمانی ئێران، لە ڕێگەی خاکی کۆماری ئازەربایجانەوە بوو.
Your Comment