بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەیان کرد.
ڕێبەری وتیان: پێویستە پیرۆزبایی بە بۆنەی چەند بابەتێکەوە بە گەلی ئێران بڵێم.
یەکەم؛ پیرۆزبایی سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی.
بەو هەموو ژاوەژاوە، بەو هەموو بانگەشەیە، ڕژێمی زایۆنی نزیک بوو لە داڕمان و لەژێر لێدانی کۆماری ئیسلامیدا لەت و پەتبوو.
دووەم پیرۆزبایی پەیوەندی بە سەرکەوتنی ئێرانی خۆشەویستمان بەسەر ڕژێمی ئەمریکاوە هەیە.
ڕژێمی ئەمریکا چووە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆوە چونکە هەستی دەکرد ئەگەر نەچێتە ناوەوە ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی لەناو دەچێت. بەڵام لەم شەڕەدا هیچی بەدەست نەهێنا.
لێرەش کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لەبەرامبەریشدا زلەیەکی سەختی لە ئەمریکا دا.
سێهەم پیرۆزبایی پیرۆزبایی یەکڕیزی و ڕێککەوتنی نائاسایی نەتەوەی ئێرانە.
سوپاس بۆ خوا، میللەتێکی نزیکەی نەوەد ملیۆن کەسی پێکەوە وەستان، بە یەک دەنگ، شان بە شانی یەکتر، بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە داواکارییەکانیان هەبێ، لەو نیازانەی کە دەریدەبڕن، وەستان، دروشمیان وتەوە، قسەیان دەکرد، پشتگیرییان لە هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارەکان دەکرد، لەمەودواش هەر بەم شێوەیە دەبێت.
وتیشیان : بیرکردنەوە لەوەی کە دەکرێ ئەم جۆرە لێدانانە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەسەر ڕێژیمدا بسەپێندرێت، نەچووە ناو مێشک و خەیاڵەکانیانەوە، کەچی ڕوویدا. سوپاسی خودا دەکەین کە یارمەتی هێزە چەکدارەکانمانی دا، کە توانیان سیستەمە بەرگرییە پێشکەوتوو فرە چینەکانیانی ڕژێمی زایۆنی بشکێنن و زۆرێک لە ناوچە شاریی و سەربازییەکانیان لە ژێر فشاری مووشەکەکانی ئێران و هێرشی بەهێزی چەکی پێشکەوتووی ئێراندا تەختی زەوی بکەین.
زیادیشیان کرد: ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی دەزانێت کە هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تێچووی زۆری بۆی هەیە، تێچووی بۆ دروست دەکات، تێچووی قورسی بۆی دروست دەکات و درێژەشی دەبێت.
ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها وتیان: ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی ڕژێمی داگیرکەر چووە ناو شەڕ، بەڵام هیچیان دەست نەکەوت. ئەوان هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان کە بێگومان بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵا و پێوشوێنگیری دەکرێن ، بەڵام نەیانتوانی هیچ شتێکی بەرچاو بکەن. سەرۆکی ئەمریکا لە گێڕانەوەی شتەکاندا تا ڕادەیەکی نائاسایی زیادەڕەوی کرد، وەک دەرکەوت پێویستی بوو بەو زیادەڕۆیی کردنە لە گێڕانەوەکاندا.ئەوان نەیانتوانی هیچ بکەن، نەیانتوانی بە ئامانجەکەیان بگەن و بۆیە فشە دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن و بە نهێنی بیهێڵنەوە.
سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر، ئەوەشیان ئاماژە دا کە کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی زلەیەکی توندی لە ئەمریکا دا؛ هێرشی کردە سەر یەکێک لە بنکە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کە بنکەی ئەلعودەید بوو و زیانێکی زۆری پێگەیاند. هەمان ئەو کەسانەی کە لەو کەیسەدا زیادەڕەوییان کردبوو، هەوڵیان دا لەم حاڵەتەدا شتەکە بچووک بکەنەوە، بۆ ئەوەی بڵێن هیچ ڕووی نەداوە، لە کاتێکدا ڕووداوێکی گەورە ڕوویداوە. ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە هەموو ناوەندە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەگات و هەرکاتێک بە پێویستی بزانێت دەتوانێ هەنگاو بەرامبەریان بگرێتەبەر، ڕووداوێکی بچووک نییە، ڕووداوێکی گەورەیە و دەکرێت ئەم ڕووداوە لە داهاتوودا دووبارە ببێتەوە؛ ئەگەر هێرشێک بکرێت، بە دڵنیاییەوە تێچووی بۆ دوژمن و دەستدرێژیکاریش زۆر دەبێت.
ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: ئەو خاڵەی کە دەمەوێت وەک خاڵێکی بنەڕەتی وتەکانم بیخەمەڕوو ئەوەیە کە سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا، ڕایگەیاندووە کە ئێران دەبێت خۆی ڕادەست بکات. "خۆ بەدەستەوەدان!" ئەمە ئیتر پەیوەندی بە پیتاندن نییە، ئەمە پەیوەندی بە پیشەسازی ئەتۆمیەوە نییە، ئەمە پەیوەندی بە تەسلیمبوونی ئێرانەوە هەیە. بابەتێک کە لە مێژە ئەمریکا مەبەستیەتی و ئەوەی دەوێت بەڵام ئەو کابرایه ئاشکرای کرد.
ئەمە خاڵێکی گرنگە! نەتەوەی ئێران دەبێ بزانێ کە ئەمە [هۆکاری] ململانێ لەگەڵ ئەمریکایە، و ئەم سووکایەتییە گەورەیە بە نەتەوەی ئێران ئەمریکا کردوویەتی و ڕووداوێکی لەو شێوەیە هەرگیز ڕوونادات؛ هەرگیز ڕوونادات.
نەتەوەی ئێران نەتەوەیەکی گەورەیە، ئێران وڵاتێکی بەهێز و فراوانە، ئێران خاوەنی شارستانیەتێکی کۆنە؛ سامانی کولتووری و شارستانیمان سەدان هێندە زیاترە لە سامانی ئەمریکا و هاوشێوەکانی. ئەوەی کە کەسێک چاوەڕێی ئەوە بکات ئێران تەسلیم بە وڵاتێکی دیکە بێت، یەکێکە لەو قسە بێمانایە کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە جێی گاڵتەجاڕی کەسانی ژیر و زانا. میللەتی ئێران ئازیزە و ئازیز دەبێت، سەرکەوتووە و سەرکەوتوو دەبێت، بە فەزڵی خودا.
Your Comment