AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٤ ١٧:٤٨

جان کری: تەکنۆلۆژیا و زانستی ئەتۆمی ئێران لەناو ناچێت

جان کری: تەکنۆلۆژیا و زانستی ئەتۆمی ئێران لەناو ناچێت

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بە پاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: نەست و زانستی دەروونی‌کراوەی ئەتۆمی ئێران لەناو ناچێت

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هیل، جان کری، لە کارادنەوە بە پاگەندەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە هێرش و لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە سی‌ئێن‌ئێنی ڕاگەیاند: ئێوە ناتوانن نەستەکان بوردومان و شێوەی دروست‌کردنی بۆمب پاک بکەنەوە. ئێوە ناتوانن زانستێک کە ئەوان (ئێران) پەرەیان پێداوە، بوردومان بکەن.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، ڕاشیگەیاند: یەک لەو مەترسییانەی ئیستا لە ئارادایە، ئەوەیە کە ئەم ڕووداوە تا لە ڕێگەی سەربازییەوە زۆرتر درێژە بخایێنێت، ڕادیکاڵ‌ترین بەرگرانی ناوخۆی ئێران، واتە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەهیزتر دەبن و ئەمە بۆ هیچ لایەک باش نییە.

News ID 55745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha