AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣ ٢٢:٥١

606 شەهید و 5332 برینداری ئێران لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

606 شەهید و 5332 برینداری ئێران لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

وەزیری تەندروستی  ڕایگەیاند: له سەرەتای شەڕی سەپێنراوه  تا ئێستا پێنج هەزار و 332 بریندار له ناوەندەکانی تەندروستی چارەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری تەندروستی وتی: لە سەرەتای ئەم شەڕە تا ئێستا ٥ هەزار و ٣٣٢ بریندار لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی چارەسەر کراون.

وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دڕندانەترین هێرش و دەستدرێژی لە سەرەتای ئەم شەڕەوە لە لایەن ڕژێمی قۆرخکار و تاوانکاری زایۆنیستی بۆ سەر وڵات ئەنجام دراوە کە تا ئەم کاتە هەزار و ٣٤٢ بریندار و ١٠٧ شەهیدی بەجێهێشتووە بەیانی.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم شەڕە ناڕەوا و سەپێندراوە تا ئێستا ٦٠٦ شەهیدی گرتووەتەوە.

زیادیشی کرد: لەسەدا ٩٥ی شەهیدەکان لەژێر داروپەردوودا گیانیان لەدەستداوە و تەنها لەسەدا ٥ی ئەو بریندارانەی کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان شەهید بوون.

News ID 55737

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha