بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕژیمی زایۆنی بۆ جارێکی تر پەرژینەکانی دڕندەیی بەزاند؛ ئەمجار نەک بە مووشەک بۆ سەر سەربازان، بەڵکوو بە ئاگردانی خێوەتە فریاکەوتنییەکان، بە داکردنی ئاگر بەسەر ئەو ئامبۆلانسانەی کە بە دەنگی ئاژیریان، مزگێنیدەری ڕزگاریین، و بە سەر ئەو هێزە فریادڕەسانەی کە دەستەکانیان نەک بۆ شەڕ، بەڵکوو بۆ ژیان بەرز ڕاگرتووە.
ئەرێ، دوژمن تەنانەت لە بانداژکردنی دەترسێت. لە دەرزی لێدان و لە سیۆڕۆم، لە پەرەستارێک کە بە سەر برینی منداڵێکدا نووشتاوەتەوە، تەنانەت لە هەزاران مووشەک دەترسێت. چونکە دەزانێت کە ئەگەر دەرمان هەبێت، ژیانیش بەردەوامە؛ و شوێنێک کە ژیان هەبێت، ورەی بەرخۆدانیش زیندووە.
لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە، فریاکەوان و فریاڕەسان، پەرەستاران و کادێری دەرمان وەستاون؛ ئەوانی وا بە لەشی زامارەوە، بە چاوانی پڕ لە فرمێسک و دڵێکی پڕواپڕی ئیمام، هێشتاش لە جەرگەی ئاگردان.
ئامبۆلانس دەسووتێت، بەڵام دەنگی مرۆڤایەتی کپ نابێت. دیواری دەرمانگا دەڕووخێت، بەڵام کۆڵەکەکانی غیرەت بەرز ڕاوەستاون. هیچ یەک لەو هێرشانە نەیتوانیوە بەژنی فریاکەوان بچەمێنێتەوە.
ئەوانی هێرش دەکەنە سەر چادر و خێوەتی سپیی مانگی سوور، لە سێبەری خۆیان دەترسن. بەڵام لەملا، فریاکەوانی ئێرانی و موسڵمانان، وەک کێو وەستاون. نە چەکیان هەیە و نە زرێ، بەڵام دڵیان هەیە، پابەندن و بەرپرسایەتی لە گوێ دەگرن و ئیمانێکیان هەیە تیژتر لە پۆڵا.
جیهان دەبێ بزانێ: ئەگەر ئەوڕۆ دوژمنانی مرۆڤایەتی، تەنانەت سڵ لە گەیاندنی یارمەتی بە بریندارانیش ناکەن، ئێمەیش لە وەستان و پابەندبوون بە بەڵێنی مرۆیی خۆمان ناکشێینەوە.
ئێمە دەرمان دەکەین، تەنانەت لە ژێر بارانی گولە.
ئێمە ڕزگار دەکەین، تەنانەت لە دڵی خاک و دووکەڵ.
ئەوڕۆ، جیاوازیی ئێمە لەگەڵ ئەوان لە مەیدان و گۆڕەپاندا مانا دەدات:
ئێمە بە دەستی خاڵی دەچیتە هانای گیانەکانەوە؛ ئەوان بە ئەرتەشێکی پڕچەک، پەلاماری گرتنی گیانەکان دەدەن.
و سبەی مێژوو دەینووسێ:
لە ڕۆژانێک کە زایۆنیزم بە ئاگر و خوێنەوە هات، فریاکەوان بە مێهر، بە ئیمان، بە خۆڕاگرییەوە مانەوە ... و سەرکەوتن.
Your Comment