AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣١ ٢٣:٣٦

پیشەی ئەتۆمی ئێران خێراتر بەڕێوەدەچێت

پیشەی ئەتۆمی ئێران خێراتر بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئیرادەی زانایانی وڵات وتی: دوژمنان دەبێ بزانن کە پاش دەستدرێژی و هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی، پیشەسازی ئەتۆمی ئێران بە خێرایی زیاتر و ڕیزبەندی بەرەوپێش دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا وێڕای ئاماژە بە تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی کردوویەتە ئامانج، لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تۆمار کراون و لە ژێر چاوەدێری ئەو ڕێکخراوەدان.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکانی و هەوڵی زاناکانی ئەو توانایانەی بەدەستهێناوە. ئێوە زاناکانمان لە خەودا تیرۆر دەکەن، بەڵام خەیاڵتان خاوە بە شەهیدکردنی چەند کەسێک بزووتنەوەی ئەم میللەتە بوەستێنرێت.

ئیسلامی ڕاشیگەیاند: دوژمن دەبێ بزانێت کە دوای ئەم ڕووداوە گەشەی پیشەسازی ئەتۆمی ئێران باڵاتر دەچێت.

News ID 55652

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha