بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولباری عەتوان نووسەر و شرۆڤەکاری ناسراوەی فەلەستینی و سەرنووسەر ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنیی "رای الیوم" لە وتارێکی نوێدا، گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە شەڕی ئێران و ڕژیمی زایۆنی و سناریۆکانی شکستی ئەو ڕژیمەی لێکدایەوە کە پۆختەی ئەو وتارە لە خوارەوە دەخوێننەوە:
پاش تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و وەڵامی خێرای ئێران بەو دەستدرێژییە بە مووشەک و درۆن، دەکرێ بڵێین کە ئێران چ لەباری سەربازی و چ دەروونییەوە دەستی باڵای هەیە و بۆ یەکەمجار لە میژووی شەڕەکانی ئیسرائیلە کە مووشەکەکان دەگاتە سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراو و وێرانی و قوربانیی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
ڕەنگە لەمناوە هەڵاتنی لانیکەم 5 ملیۆن شارۆچکەنشینی زایۆنی بۆ ناو پەناگە و مێترۆ و شەمەنەدەفەڕە ژێرزەوینییەکان، بۆ یەکەمجار پاش 76 ساڵ لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران، وێنایەکی ڕوون لە ئەنجامی دوو ڕۆژی سەرەتایی شەڕ و سناریۆ شکستی پێشبینی کراوەی ڕژیمی زایۆنی بەدەستەوە بدات.
بە جۆرێک کە وێرانییەکان لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی بالستیکیی ئێران لە شارۆچکەی بەیتیام لە باشووری تلاڤیڤ لە شەوی دووەم هەڵسەنگێنن، نمونەی مەگەر لە غەزە و شەڕی دووەمی جیهانیدا ببینین و ئەمە نیشان دەدا:
1. مووشەکەکانی ئێران بە وردبینیی باڵاوە ئامانجەکان دەپێکن و هیچکام لە سیستەمگەلی پەدافەندیی ڕژیمی زایۆنی نەیتوانیوە پێشیان پێ بگرێت.
2. ئێران لەم خولە لە هێرشەکان لە مووشەکی کەمتر پێشکەوتە کەڵکی وەرگرتووە و ئەگەر بیەوێ مووشەکە گەورەترەکانی وەک فاتح بە کڵاوەی تەقینەوەیی قورس بەکار بێنێت، دیار نییە چ ئەنجامێکی بەدواوە دەبێت.
3. ڕژیمی زایۆنی توانای پاڵپشتی لە شارۆچکەنشینان و دابینکردنی ئاسایش و ئیدارەی شەڕ لە خولی یەکەمدا نییە.
شایانی باسە کە ئێران لە دوو ڕۆژی یەکەمی شەڕ ئامادەیی خۆی بەتەواوەتی نیشان دا و سەلماندی کە پاکێجێکی ئامانجی بە وردبینی لە قووڵایی فەلەستینی ئەشغاڵی دەستنیشان کردووە و دەتوانین شایەدی وردبینیی کردنە ئامانجی باکووری جەلیل، تلاڤیڤ، حەیفا، ئیلات، بیسان و ... لە لایەن ئێرانەوە بین.
بەمجۆرە ئێران بە هەڵفریواندنی دوژمنی زایۆنی، هوشیاریی سیاسی و سەربازیی باڵای خۆی نمایش دا و ئەگەرچی ئەوە ڕژیمی زایۆنی بوو کە دەسپێکەری شەڕ بوو، بەڵام ئێران وەڵامێکی لێبڕاوانەی لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆی و کاردانەوە بە دەستدرێژییەکان پێ دایەوە. لە بەرامبەردا زایۆنییەکان نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان کە گەورەترینیان لەناوبردنی دامەزراوە ناڤۆکییەکان بوو، بگات و هەموو چاودێرانی ڕۆژئاوایی پشتڕاستیان کردۆتەوە کە دامەزراوەکان هێشتا سالمن و تەنیا زیانێکی کەم و ئەویش بە دامەزراوەی نەتەنز و لە ئاستی چینی سەرەوی گەیشتووە.
هەر بۆیە لەمناوە هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕ لە خێراترین کاتی مومکیندا و گفتوگۆی لەگەڵ سوڵتانی عەمان و ئەمیری قەتەر و دەستەوداوێنبوونی پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئاگربڕ و کۆتایی شەڕ، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێران لە هەمان خولی یەکەمی شەڕدا سەرکەوتووە و ئەمریکا تێگەیشتووە کە درێژەی ئەم شەڕە، ڕژیمی زایۆنی بەرەو نەمان دەبات.
Your Comment