بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە هاویشترانی لانیکەم 10 مووشەکە لە لایەن ئێرانەوە بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان هەواڵیان دا.
هاوکات ئۆرژانسی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە 4 زایۆنی لە ئەنجامی دەسپێکی هێرشەکان و لە کاتی هەڵاتن بۆ پەناگاکان، بریندار بوون و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکراشیان کرد کە سیستەمگەلی دژە مووشەکیی تاد بۆ پێوشوێنگرتنی مووشەکە ئێرانییەکان چالاک کراوە.
Your Comment