AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٧ ٠٩:٢٠

پاشهاتەکانی هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل

پاشهاتەکانی هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل

هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی چەکی زایۆنیستی هێندە توند بوو کە ڕۆژنامەی هارەتز باسی ئەو وێرانکارییە دەکات کە لەو پەیمانگایەدا بەجێماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هارەتز لە زاری توێژەرێکی ئینستیتیوتی ویزمان کە لەم دواییانەدا بە مووشەکەکانی ئێران وێران کرا، ڕایگەیاند: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر پەیمانگاکە زیانی بەرفراوانی بەجێهێشت و یەکێک لە تاقیگەکانی ئاگری تێبەردا.

ناوبراو زیادی کرد: پەیمانگاکە بەتەواوەتی وێران بوو و مووشەکی ئێرانی بووە هۆی داڕمانی سێ نهۆمی، دەرئەنجامی چەندین ساڵ تاقیکاری و لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی نمونە لەم هێرشەدا وێران بوو، پەیمانگاکە بوو بە گۆڕەپانی شەڕ.

سوپای ئیسرائیل: بەرگریمان لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران لاوازە

سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێژیم لە دژی مووشەکەکانی ئێران جێی متمانە و بڕوا نییە.
تەلئەبیب بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی وێرانکارییەوە تووشی شۆک بووە؛ ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بارەگای ڕۆژنامەنووسان لە حەیفا

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر نووسینگەکانی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عەرەب لە شاری حەیفا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی پۆلیسی ڕێژیم دەستیان بەسەر کەرەستەی ئەو فەرمانگانەدا گرتووە، چونکە خەریکی تۆمارکردن و پەخشکردنی وێنەی وێرانکارییەکانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بوون.
بەهۆی شەپۆلی هێرشەکانی ئێرانەوە ئاگر لە بنکەی ئاسمانی نەواتیم کەوتەوە
میدیا عیبریەکان بڵاویانکردەوە، بنکەی ئاسمانی نەواتیم کە دەکەوێتە ناوچە داگیرکراوەکان لە کاتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا ئاگری گرتووە.

ئێران شەوی ڕابردوو نۆهەمین شەپۆلی مووشەکبارانی خۆی بۆ سەر ئیسڕائیل ئەنجام دا.

خەسارێکی زۆر بە ڕژێمی زایۆنی کەوتووە بەڵام سانسۆری میدیایی دەکات لە بەر شەڕی دەروونی.

News ID 55547

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha