AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٧ ١٦:٥١

شرۆڤەکارێکی سیاسی: ئەمریکا بە چەک و چۆڵ بەشدارە لەم شەڕەدا

شرۆڤەکارێکی سیاسی: ئەمریکا بە چەک و چۆڵ بەشدارە لەم شەڕەدا

شرۆڤەکارێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئەمریکا بە کردەوە لەم شەڕەدا بەشدارە و هەر ئێستاکە ژنان و منداڵانی ئێرانی بە چەکی ئەمریکی دەکوژرێن.

فوئاد ئیزەدی شرۆڤەکاری سیاسی و پرسە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە پێگەی ئەمریکا لە پاڵپشتی‌کردنی شەڕی ڕژیمی زایۆنی، وتی: لە ڕاستیدا ئەمریکا بە کردەوە لەم شەڕەدا بەشدارە، ئەگەرچی خۆی بە فەرمی دانی بەوەدا نەهێناوە. لام وایە ئەگەر ئەمریکا بە فەرمی بەشداریی لەم شەڕەدا ڕابگەیێنێت، ئەوە دەرفەتێک بۆ ئێران دەڕەخسێنێت تا وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بە بنکە ئەمریکاییەکان بداتەوە. لەو حاڵەتەدا یەکێک لە سناریۆ شیمانەییاکان، هەڵگیرسانی شەڕێکی درێزخایەن و ماندووکەرە. هەڵبەت لەمناوەدا کردنە ئامانجی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە زۆر دژوارترە لە هێرش‌کردنە سەر بنکە ئەمریکاییەکان.

وتیشی: ئەمریکا بەوکارە دەیەوێ توانی مووشەکیی ئێران کەم بکاتەوە و لەگەڵ ئەوە هەڕەشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکاییەکان کەمتر دەبێت و ئەوسا ئەمریکا بە فەرمی دێتە مەیدان. کەواتە نابێ مۆڵەتی ئەو پیلانەی پێ بدرێت. چونکە ئەمریکا هەر لە هێرشەکانی ئەمدواییەدا بەشداریی خۆی نیشان داوە؛ هەر لە هەڵفریواندنی ئێران بۆ نەکرانە ئامانج لە کاتی دانوستاندا، تا دابین‌کردنی جیهازاتی شەڕی و زانیارییە لۆجێستیکییەکان بۆ ئیسرائیل، هەموو نیشاندەری داشداریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لەو شەڕەن. هەر ئێستاکەش ژنان و منداڵانی ئێرانی بە چەکی ئەمریکایی دەکوژرێن؛ کەواتە لێکاڵاکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەیە. بۆیە ئەگەر بڵێین کارمان بە ئەمریکاوە نەداوە، چۆن بە فەرمی نەهاتۆتە ناو شەڕەکەوە، لێکدانەوەیەکی مەترسیدارە و ئەگەر درێژە بەو هەڵەیە بدەین، سناریۆ و پیلانی داڕێژراوەی ئەوان وەدی دێت.

ئیزەدی جەختی لەوەش کرد: دەبێ بە پێی پلانی خۆمان وەڵامی هێرشی هاوبەشی ئەمریکی-ئیسرائیلی بدەینەوە، نەک بە پێی کاتبەندیی ئەوان.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، لە درێژەدا سەبارەت بە خۆڕاگریی زایۆنییەکان لەو شەڕەدا ڕایگەیاند: زۆربەی بەرپرسانی زایۆنی کەڵکەڵەی گیانی مرۆڤەکانیان نییە، جا چ فەلەستینی بێت یان ئێرانی یان تەنانەت ئیسرائیلی؛ ئەمانە باندێکی دزێون کە بۆ مانەوە لە دەسەڵات ئامادەن ڕۆژانە دەیان منداڵ قوربانی بکەن. تەنانەت ئەگەر خەڵکی زایۆنیش بکوژرێت، بۆاین گرینگ نییە. هەر ئەوەش بۆتە هۆی خۆڕاگرییان، چونکە گومانیان لە درێژەی جەنایەتیان نییە و ئێمەش دەبێ ستراتژییەکانمان بە پێی ئەو ڕاستییە بگۆڕین.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامدا دەبێ بزانین کە ئامانجی سەرەکی لەو هێرشە، دابەشکردنی ئێرانە و دەمێک ساڵە ئیسرائیل بەو ئاکامە گەیشتووە کە هەر حکوومەتێک لە ئێراندا بێت، دواجار ڕکابەرێکی جیدییە بۆی. بۆیە بەدوای جوداکردنەوەی خوزستان لە ئێرانە و دەزانی جیاکردنەوەی ئەو بەشە لە ئێران، ئێران دەکاتە ئەفغانستان؛ وڵاتێکی لاواز، قەیراناوی و ژێرچەپۆکەی ڕۆژئاوا.

ئێزەدی جەختیشی کرد: ئێستاکە لە قۆناغی جیدیی سەربازیداین و ئەگەر ئەو ڕاستییە قبووڵ بکەین، دەتوانین کاردانەوەیەکی دروست و هوشیارانەمان هەبێت. دەنا، ئەگەر هێشتا لە وەهمی دانوستاندا مابێتین، بێ گومان وڵات تووشی زیانی قەرەبوونەکەرەوانە دێت.

News ID 55536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha