AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ١٢:٤٩

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان

نزیکەی کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوابەدوای هێرشی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەیەکی شاری کرماشان، نەخۆشخانەی فارابی لە نزیک بوردومانەکە بوو و زیانی گەورە بەرکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆرێک لە ئامێرەکانی نەخۆشخانەکە زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆیەوە دەلاقەکان شکاون و ئەو نەخۆشانەش برینداربوون کە لەو بەشانەدا خەوێندراون.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان

بە تایبەتی بەشی ICU لە نەخۆشخانەی فارابی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها بێنای نەخۆشخانەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری لە ئارادایە.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان

News ID 55524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha