AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٨ ١٧:٥٨

داخستنی گەرووی هورمز و مەترسیەکانی بۆ عێراق

داخستنی گەرووی هورمز و مەترسیەکانی بۆ عێراق

تەنها بەکارهێنانی یەک رێگا بۆ بەدەستهێنانی داهات هەمیشە وڵات دەخاتە مەترسی بۆ چارەسەری خێرای ئەم بابەتە پێویستە عێراق رێککەوتن بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی رێگاکانی داهات و کەم کردنەوەی رێژەی مەتریسی ئابووری لەسەر وڵات

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی؛بەشی ئابووری_د. مهدی خیری زراری:لەگەل دەستپێکردنی شەری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل یەکێک لە بژاردەکان کە باس دەکرێت بریتیە لە داخستنی گەرووی هورمز کە دەکەوێتە نێوان وڵاتی ئێران و کەنداوی فارس.

ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی هەناردەکردنی نەوت دەکات بە تایبەت وڵاتانی عێراق و کوێت و بەحرەین و قەتەر وئیمارات کە ناتوانن بەردەوام بن لە ناردنی نەوت بۆ ئەمریکا و وڵاتانی تر وە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر گرانبوونی نرخی نەوت و لاواز بونی ئابووری ئەم وڵاتانە.

زۆرترین داهاتی عێراق لە رێگای هەناردەکردنی نەوتەوەیە. عێراق لە ئێستا دا رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ بازاڕی جیهان دەنێرێت کە نزیکەی سێ ملیۆن و دووسەد و نەوت هەزاری لە رێگای کەنداو دەنێرێت کە دەکاتە نزیکەی ٩٩٪ وە بری دە هەزار لە رێگای وشکانی بۆ ئوردن دەنێرێت کە دەکات نزیکەی ١٪. هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت نزیکەی ٨$ زیاتر بووە بە مەش داهاتی عێراق زیاد دەکات بەڵام بڕبڕەی نەوتی عێراق لە رێگای کەنداوی فارسە وە دەنێردرێت بۆ جیهان، بە داخستنی گەرووی هورمز دەبێتە هۆی تەواو دارمانی ئابووری عێراق.

لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم شەڕە و بەکارهێنانی ئەم سیناریۆیە ئەوا تاکە چارەسەر بۆ عێراق بریتیە لە بەکارهێنانی بۆری کوردستان کە توانای نزیکەی یەک ملێون بەرمیل لە رۆژێک هەیە بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر نەوتی عێراق ناتوانرێت بگاتە جیهان.

بۆیە حکومەتی عێراق پێویستە پێش ئەوەی تووشی ئەم کارە ببێت بۆری کوردستان کارابکات بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی لەم شێوەیە ئابووریەکەی بە تەواوی لە دەست نەدات وە بتوانێت رێگای تریش بەکاربێنێت.

تەنها بەکارهێنانی یەک رێگا بۆ بەدەستهێنانی داهات هەمیشە وڵات دەخاتە مەترسی بۆ چارەسەری خێرای ئەم بابەتە پێویستە عێراق رێککەوتن بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی رێگاکانی داهات و کەم کردنەوەی رێژەی مەتریسی ئابووری لەسەر وڵات.

News ID 55520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha