بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند:
دوابەدوای دەستدرێژییەکانی ئەم دواییە، کۆگای نەوتی شەهران و خەزێنەیەکی سووتەمەنی لە باشووری تاران لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج. ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئۆپەراسیۆن و فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بڕی سووتەمەنی ئەم دوو تانکە زۆر نەبووە و دۆخەکە بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
Your Comment