بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە دۆخی ئەو دانوستانانەی کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری مەسقەت بەڕێوە بچێت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: سەرنجی سەرەکیمان لەم بارودۆخەی ئێستادا ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی دوژمنە.
وتیشی: بێ مانایە لەم ساتەوەختەدا لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەین کە پاڵپشتی سەرەکی دوژمنی دەستدرێژیکارە.
ڕاشیگەیاند: تا کاتێک کە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی ئێران نەوەستێت، دانوستان ناکەین.
Your Comment