AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ١٥:٠٢

کوژران و بریندار بونی 175 کەس بە هۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل

کوژران و بریندار بونی 175 کەس بە هۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، سێ دانیشتوو کوژراون و لانیکەم 172 کەسیش برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە تا ئێستا بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان سێ کەس کوژراون و لانیکەم ١٧٢ کەسیش بریندار بوون.

وتەبێژی نەخۆشخانەی ڤۆڵفسۆنی تەلئەبیب ڕایگەیاند، دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو شارە، ٢١ کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

هەروەها نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ باسی لەوە کردووە کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ٥٢ کەس بریندار بوونە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیبریەکان، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شارۆچکەی ڕیشۆن لێزیۆن لە باشووری تەلئەبیب، سێ کەس کوژراون.

به پێی ڕاپۆرته کان، ژمارەی کوژراو و بریندار له نێو زایۆنیستەکاندا زۆر زیاتره له ئاماره فەرمییەکان و ڕژێمی داگیرکەڕیش سانسۆرێکی توندی به سەر ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیاندا سەپاندووه.

News ID 55463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha