بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە هێرشی پەدافەندیی ئاسمانیی ئەرتەش دوو فرۆکەی جەنگی، چەندین هاویشتە، وردەفرۆکە و درۆنی دوژمنی زایۆنی کراونەتە ئامانج.
هاوکات هەواڵدەریی تەسنیم وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی داکەوتنی دوو فرۆکەی جەنگی ئیسرائیلی لە لایەن پەدافەندی ئاسمانی ئێرانەوە، ڕایگەیاند: فرۆکەوانی یەک لەو دوو فرۆکەیە کە لە زەنجان بەربۆتەوە، ژنە و لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
Your Comment