بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
بسم الله الرحمن الرحیم
گەلی بەڕێزی ئێران،
هاونیشتمانان،
نیشتمانە خۆشەویستەکەمان، ئێران، لەلایەن دەسەڵاتێکی تاوانبار و خراپەکارەوە بە ناڕەوا دەستدرێژی کرایە سەر.
داگیرکاری زایۆنیستی ئەمڕۆ، بە پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی ئێران، هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران و کۆمەڵێک لە بەڕێزترین و نیشتمانپەروەرترین خزمەتکارانی بواری بەرگری لە ئێران شەهید کران.
ئیدارەی کاروباری دەرەوە پیرۆزبایی لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و خەڵکی بەڕێزی ئێران دەکات بە بۆنەی شەهادەتی ئەو نیشتمانپەروەرانەوە.
هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێران، بڕگەی ٢ی مادەی پێنجەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستدرێژییە ڕواڵەتییەکەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشێل دەکات. وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە مافی یاسایی و ڕەوای ئێرانە بە پێی مادەی ٥١ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو هێز و بە شێوەیەک کە خۆیان دیاری دەکەن، بەرگریکردن لە نەتەوەی ئێران درێغ ناکەن.
کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە فەلسەفەی بوونی ڕێگری لە دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاشتی و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتییە، جەخت لەسەر ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوە دەکاتەوە کە هەنگاوی خێرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکاریی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی دەستدرێژییە ئاشکراکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێران، بگرێتەبەر و داوای ئەوە دەکات سەرۆک و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بە زووترین کات لەم بارەیەوە هەنگاو بنێن.
وەزارەتی دەرەوە هەروەها ئەرکەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گوێرەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەوە وەبیر دەهێنێتەوە و داوای لێدەکات هەنگاوی خێرا لەو بارەوە بگرێتەبەر.
چاوەڕوان دەکرێت هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت وڵاتانی ناوچەیی و ئیسلامی، ئەندامانی بزووتنەوەی بێلایەن و هەموو دەوڵەتانی لایەنگری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەستبەجێ ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە ئیدانە بکەن و هەنگاوی بەپەلە و بەکۆمەڵ بنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سەربزێوییە مەترسیدارە . کە بێ گومان ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی خستووەتە بەردەم هەڕەشەیەکی بێ وێنە.
کاریگەری و دەرئەنجامە مەترسیدار و درێژخایەنەکانی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتی خۆشەویستمان ئێران لە ئەستۆی ئەم ڕژیمە و لایەنگرانی دەبێت.
کردەوەی شەڕانگێزیی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێران بەبێ هەماهەنگی و ئیزنی ئەمریکا ناتوانرا ئەنجام بدرێت. بەم پێیە حکومەتی ئەمریکا وەک لایەنگری سەرەکی ئەم ڕژێمە، لە کاریگەری و دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی هێرشی ڕژێمی زایۆنیش بەرپرسیار دەبێت.
Your Comment