بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێراا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: سەرۆک ترامپ لەگەڵ چوونە ناو کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت. ئەم هەڵوێستە لەگەڵ عەقیدەی خۆماندا دەگونجێت و دەتوانرێت ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ ڕێککەوتن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ڕۆژی یەکشەممەدا، ڕوونە کە ڕێککەوتنێک کە بتوانێت بەردەوامیی سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مسۆگەر بکات، لەبەردەستدایە، تەنانەت دەتوانرێت بە خێرایی بگاتە ئەو ئاستە.
ڕاشیگەیاند: ڕێککەوتنێکی لەم جۆره که بۆ هەر دوولا بە سوود بێت بەستراوە بە
بەردەوامیی بەرنامەی پیتاندنی ئێران به چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، و هەڵگرتنی گەمارۆکان.
Your Comment