بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرێتا تونبێرگ، چالاکی مافی مرۆڤ کە بەشداری لە گەشتی پاپۆڕی مادلین بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە کردبوو، دوای ڕفاندنی لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتە پاریس و بەرەو سوید بەڕێکەوت.
تونبێرگ وتیشی: "هیچ زانیارییەکم نییە سەبارەت بەوەی چی بەسەر هاوسەفەرەکانم لە پاپۆڕی مادلیندا هاتووە، ئێمە داوای ئازادکردنی چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی کەرتی غەززە دەکەین، ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە، بەردەوامی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە لەلایەن "ئیسرائیل"ەوە.
ئەو چالاکە سویدییە ڕایگەیاند: ئێمە داوای ئازادکردنی چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی کەرتی غەززە دەکەین، دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە و جیهان بە بێدەنگی چاویان لێیە. کەمترین شت کە بتوانین بیکەین دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا بنێین.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ وشەیەک نییە بۆ وەسفکردنی ئەو خیانەتەی کە حکومەتەکانمان کردوویانە. بە پشتیوانیکردن لە تاوانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، حکومەتەکان هاوبەشن لەوەی کە لە غەززە ڕوودەدەن.
ئەو چالاکوانە سویدییە وتیشی: دەستبەسەرداگرتنی پاپۆڕەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕفێندراین و بە زۆر هێنرانە ئیسرائیل، ئیسرائیل کارێکی نایاسایی ئەنجامدا بە ڕفاندنی پاپۆڕەکە و چالاکوانەکانی ناو ئاوە نێودەوڵەتییەکان، ئامانجیشمان ئەوەیە زۆرترین هاوکاری بگەیەنینە غەززە و هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە نیشان بدەین.
Your Comment