بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، چەند خولەکێک لەمەوبەر بە دوای ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی هەواڵگریی سەربازە بێناونیشانەکانی ئیمام زەمان، بەیاننامەیەکی گرنگی بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم دەستکەوتە گەورە هەواڵگرییە، بەشێکی گرنگە لە داڕشتنی زیرەک و کردەوەی بێدەنگ و بێ هەراوهوریای سیستەمی پیرۆزی ئیسلامی دژ بە فیتنەی دوژمنان، کە بەشێکی دیکەی گرنگە خەباتی شەوانەڕۆژی هێزە چەکدارییە بۆ دروستکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی هاوتا لەگەڵ لاوازییەکان و خاڵە بەهێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی و لایەنگرانی.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: ئەمڕۆ دەستڕاگەیشتن بەم زانیارییانە و تەواوبوونی بازنەی ئۆپەراسیۆنی زانیاری، وایکردووە کە جەنگاوەرانی ئیسلام بتوانن دەستبەجێ تۆڵەی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵات بکەنەوە، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە شاراوەکانی و هەر خراپەکارییەک لە دژی ژێرخانی ئابووری و سەربازی، لەگەڵ جۆری دەستدرێژییەکەدا وڵام بدنەوە.
Your Comment