دوکتۆر موحسن ساغەری، مامۆستا زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی زانستی پزشکی ناڤۆکی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری بەشی تەندروستیی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە پێشکەوتی بەرچاوی پزشکی ناڤۆکیی ئێران لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوو و مسۆگەرکردنی پلەی یەکەمی ناوچەی ئاسیای ڕۆژئاوا لە بوارە زانستییەدا، وتی: ئەوڕۆکە زیاتر لە 200 ناوەندی پزشکی ناڤۆکی لە ئێراندا چالاکە کە ڕۆژانە بە 30 جۆر کەیتی پێزانینی بەرهەمهاتووی ناوخۆ، خزمەتی لێکدانەوە و دەرمانی ئاراستە سەدان نەخۆش بە تایبەت نەخۆشانی شێرپەنجەیی دەکەن و هەر لەو ناوەندانە بە کەڵک لە تیشکدەرمانیی بەرهەمی خۆجێی دەکەن.
ناوبراو بیری خستەوە کە ئەم پێشکەوتە لە بواری پزشکی ناڤۆکی لە هەلومەرجی گەمارۆکان و ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکان خەمڵاوە و وتیشی: لەمناوە یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتگەلی تەکنۆلۆژیی ناوخۆیی بە پشتبەستن بە بەهرە و لێهاتوویی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، دەرمانی باڵینی ئاڵفا تراپی بە کەڵکوەرگرتن لە رادیۆنێۆکلێئیدەکانی وەک ڕادیۆم-223 و ئەکتینیۆم-225ـه کە لە خۆیدا یەکێکە لە پێشکەوتەترین شێوازەکانی دەرمانی شێرپەنجەیی لە ئاستی جیهاندا و بە گوێرەی ئامارەکان، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن ئێرانی لەو شێوازە دەرمانییە بەهرە وەردەگرن.
دوکتۆر ساغەری ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران سەرەڕای گەمارۆکان لە ئێستادا زیاتر لەسەدا 90ی خزمەتی پێزانین، لێکدانەوە و چارەسەریی پزشکی ناڤۆکی لە ناوخۆ ئەنجام دەدات و لەو سۆنگەوە سەرەڕای مسۆگەرکردنی پلەیەکی بەرزی جیهانی و ناوچەیی، توانیویەتی تیشکدەرمانیگەلی جۆراوجۆر بەرهەم بێنێت کە لە خۆیدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەریی نەخۆشانی ناعیلاجی وەک شێرپەنجە و هاوکات ئەم دەرمانە هەناردەی نزیکەی 40 وڵاتی جیهانی دەکات.
Your Comment