AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٩ ٠٧:٠٨

باڵوێزی ڕووسیا لە تاران بۆ مێهر؛

پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ئاستی هاوبەشی ستراتژیکدایە

پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ئاستی هاوبەشی ستراتژیکدایە

باڵوێزی ڕووسیا لە تاران لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاوڕی لە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا و لەوان پەیمانی هاوبەشیی ستراتژیکی کۆگرانەی دوو وڵات دایەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەلەکسی دێدۆف باڵوێزی مسکۆ لە تاران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە ئاراستەی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی ئەمدواییەی ئێران و ڕووسیا، ڕوونی کردەوە: مسکۆ ڕێزێکی تایبەتی دەگرێت لە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ ئێران وەک وڵاتێک کە لە زۆربەی پرسە جیهانی و ناوچەییەکان ڕوانگەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ئێمەدا هەیە و ئەمە سەرەڕای لایەنی درواسێتییە و هەر ئەو نزیکییەیە کە پابەندمان دەکات بە داڕشتنی تەکوزیی جیهانی دیموکراتیک و دادپەروەرانە بەپێی پرێنسیپە ناسراوەکان لە یاساگەلی نێودەوڵەتی، چەند لایەنە، ئەمنیی یەکسان و یەکپارچە و سیاسەتی دەرەوەیی سەربەخۆ و بەتوانا.

ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاریی چالاکانەی دوو وڵات لە پلاتفۆڕمە چەندقۆڵییەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای(SCO)، بریکس و یەکێتی ئابووریی ئۆراسیا(EAEU)، وتی: لە ماوەی دەیەی ڕابردوو، لە ڕێنوێنیی ڕێبەرانی دوو وڵات، پەیوەندیی نێوان ڕووسیا و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو تۆکمەتر بووە و خێراییەکی بێ‌وێنەی بەخۆوە گرتووە. ئێمە لە بواری پەرەدان بە هاوکارییە چەندقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکاندا هەنگاوی گرنگمان هەڵگرتووە و پەیوەندییە بەردەوامەکان لە ئاستی باڵای نێوان دوو وڵات و لەوان هاوکاریی نێوان‌دەوڵەتی، نێوان پەرلەمانی و نێوان ڕێکخراوەیی سەلمێنەری مەیلی بەرامبەر بۆ تۆکمەی هاوبەشییەکانە.

باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران سەبارەت بە ڕۆڵی "گەمارۆکان" لە گەشەی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا و هەنگاوەکان بۆ ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕیگەلی بانکی، دراوی و بازرگانیی نێوان دوو وڵات و دواجار کاریگەریی نەخشەڕێی چین و ئیمارات لە پەیوەندییەکانی مسکۆ و تاران، ڕایگەیاند: بێ‌شک گەمارۆ نایاساییە یەک‌لایەنە سەپاوەکان دژی وڵاتانی ئێمە نەک ئاستەنگێکی جیدی، بەڵکوو هاندەرێکە بۆ گەشەی هاوکارییە بازرگانی، ئابووری و سەرمایەدانەرییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران و ئێمە لە ەهوڵی ئەوەداین کە لە هەموو دەفرایەتییەکان بەهرە وەرگرین و میکانیزمی زێدەیی بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو و هاندەرانەی بازرگانیی بەرامبەر بگرینە بەر.

ڕاشیگەیاند: ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنامەی بازرگانی ئازادی نێوان کۆمکاریی ئابووریی ئۆراسیا و ئێران، یارمەتییەکی زۆر دەدات بە ئازادکرانی زیاتری ئاراستە بازرگانییەکان لە ڕێگەی کەمکردنەوە و سڕینەوەی ئاستەنگی تەعرەفەیی و و ناتەعرەفەیی و ئەمە ڕێخۆشکەرە بۆ گەیشتن بە بازاڕ، پێدوایستیی تەندروستی و گیاپزشکی و ئاسنکاریی ڕەوتە گومرۆکییەکان. بە گشتی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، چوارچێوەی یاسایی و گرێبەستیی ئێمە بە 40 بەڵگەی کەرتبەندی و نێوان ‌ڕێکخراوەیی پەرەی سەندووە کە زۆربەیان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕیی بازرگانیی ئێران و ڕووسیان ئەنجام دراون.

ناوبراو لەبارەی هاوکارییە سەربازی-بەرگرییەکانی نێوان تاران و مسکۆ، بەتایبەت لە ساڵانی ڕابردوودا و لە قەوارەی بەڵگەی کۆگری ستراتژیکیدا، جەختی کرد: پەیوەندیی ڕووسیا و ئێران لە بواری سەربازی و هاوکاریی تەکنیکی-سەربازییدا نەک شتێکی نوێ، بەڵکوو چەندین دەیەیە بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بەبێ کرانە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی وڵاتێکی سێهەم ئەنجام دەدرێ و بگرە لە پەیمانی ستراتژیکیی نوێشدا ئاوڕی جیدی لێ دراوەتەوە و یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی ئەو پەیمانە، یارمەتی‌نەدانی سەربازیی وڵاتێکی دەستدرێژکار لە ئەگەری پەلاماردرانی یەکێک لە لایەنەکانە و ئەمە سەرەڕای بەڕیوەچوونی مانۆڕی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە، ڕاهێنانی پێرسۆنێلی سەربازی، ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاری و مامۆستایی، سەردانی کۆپاپۆرەکان و بەشدرای لە پیشانگاگەلی بەرگرییە.

ئەلەکسی دێدۆف هەروەها لەبارەی چیەتی هەڵویستی ترامپ لە پرسی ئۆکراین و ڕێککەوتنی لەگەڵ تاران و چۆنیەتی کاریگەری‌دانانی لە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا، ڕوونی کردەوە: ڕووسیا پاڵپشتی دەکات لە چارەسەریی سیاسی-دیپلۆماتیکی پرسی ئەتۆمی ئێران بەپێی مەرجە پەسندکراوەکانی هاوڕێیانمان لە تاران و لەوان هەڵوەشانەوەی گەمارۆ نایاساییە یەک لایەنەکان و هاوکات بەپێی ئەزموونی بەشداریمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی 2015، ئامادەین لە ئەگەری پێویستدا یارمەتیی پێویستی هاوبەشانی خۆمان بدەین.

باڵوێزی مسکۆ لە تاران هاوکات ڕۆڵێ بەرهەست و هاوسەنگی ئێران لە هەلومەرجی ئۆکراینی نرخاند و وتیشی: مسکۆ بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی‌گرتن لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین و ڕوونکردنەوەیەکی چڕوپڕمان بۆ هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو قەیرانە ئاراستە کردووە و دەیکەین و ڕێگەچارەکان بەپێی بەرژەوەندیی ڕەوای ڕووسیا ئاراستە دەکرێت و پێدەچی کە هاوتایان ئەمریکیمان تێگەیشتنێکی باشتریان لە هەڵوێستی ئێمە هەیە و نیشانەگەلێک هەن کە هەنگاونانمان لە بوارێکی دروستدا دەسەلمێنن.

News ID 55332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha