بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، عێراقچی لەو دیدارەدا جەختی لە پەیوەندیی دووقۆڵیی ئێران و لوبنان و هەوڵی تاران بۆ یارمەتیدانی لوبنان و وەستان لە پەنای ئەو وڵاتە بەپێی ڕێزی بەرامبەر و تۆکمەی هاوکارییەکان کرد.
شێخ نەعیم قاسمیش وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی ئیجابی ئێران لە ناوچەدا و داکۆکی لە بەرخۆدان و گەلی فەلەستین، وتی: ئێمە بۆ پاڵپشتیی بەردەوام لە گەل و بەرخۆدانی لوبنان، سپاسی خۆمان ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیمام خامنەیی، سەرۆک کۆمار، دەوڵەت و گەلی ئێران دەکەین.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها باسی لە باوەڕی قووڵی حزبوڵڵا و هەوڵی ماندوونەناسانەی بۆ بووژانەوەی لوبنان و پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی و وەدەرنانی داگیرکەران لەو ولارەدا کرد.
Your Comment