ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: گەشە و پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی خواستێکی گشتی و نەتەوەییە، ئاڵایەکە بۆ یەکگرتوویی کە هەمووان لە یەک ڕەنگدا کۆ دەکاتەوە، لە خۆیەوە قسەکان یەکێک دەبن و یەک دەنگیش دەبینسترێت.
لۆژیکی مافی ئەتۆمی لە دانوستانەکان قبووڵ کرابوو
مەجید ئەنساری کە لە دەوڵەتی چواردەیەم جێگری مافی سەرۆک کۆمارە و لەسەر مافی ئەتۆمی جەختی کرد و ئەوەی پرسێک وەسف کرد کە دانوستانی لەسەر ناکرێت.
ناوبراو پێشتر رایگەیاندبوو : لە سێبەری دانوستانە ئەتۆمییەکان، دانپێدانانی مافی و یاسایی ئەنجومەنی ئاسایش بە مافی پیتاندنی ئەتۆمی بەدەست هاتووە، ئیستا دەڵێت: ئەمڕۆ جیهان مافی پیتناندی ئێرانی بە فەرمی ناسیوە و تەنانەت وەبەرهێنانی پیشەیی و زانستی بەربڵاویشی قبووڵ کردووە و ئێستا ئێران چووەتە ڕیزی باشگای ئەتۆمی جیهانەوە.
مافی پیتاندن بەشێک کە بەرژەوەندی نەتەوەیی و سەربڵدنی وڵات دێتە ئەژمار کە ئەبێ لە دانوستانەکاندا دابین ببێت
سەید حەسەن خومەینی بەم زووانە لە لێدوانێدا جەختی کرد: سەربڵدنی نەتەوەیی ئیران بەس بە واتای خۆبواردنی تەواو کە دانوستان یان بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی نییە، بەڵکوو سەربڵندی دەتوانێت هەم لە ڕێگای خۆڕاگری سەربازی و هەم لە ڕیگای دانوستانو دیپلۆماسییەوە دابین دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر توانایی گرووپی دانوستانکار بەتایبەتی تیمی وەزیری وەزیری دەرەوە و درێژەی دا: ئەو تیمە کە جێگای بڕوای ڕێبەر، سەرۆک کۆمار و خەڵکە و هیوای بە ئەنجامی ئەرێنی هەیە. لە ئەو چوارچێوە وێڕای پاراستنی سەربڵندی نەتەوەیی دەتوانێت مافی ئێران لە چالاکییە ئەتۆمییەکان لەوانە پیتاندن لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە بباتە پێشەوە و ئەو مافە بەشێک لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و سەربڵندی وڵات دێتە ئەژمار کە ئەبێ بە باشترین شێوە لە دانوستانەکان دابین بکرێت.
پیتاندن لە مافە بنەڕەتییەکانی ئێرانییەکانە
عەلی موتەهەریش لە لێدوانێکدا وێڕای جەخت لەسەر مادی یاسایی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆم کە بە هۆی ئەندامێتی ئێران لە ئێن پی تییە، وتی: ئێران هەرگیز ئامادە نییە دانوستان یان ڕێککەوتنێک بکات کە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوە یان سنووردار کردنەوەی ئەو مافە. ئەو مافە نەک هەر لۆژیک و یاسایی بەڵکوو یاساییە و پێم وایە کە پیتاندن لە مافە بنەڕەتییەکانی ئێرانییەکانە کە نابێت بە هیوای بەدەستهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی لە دەرەوە، دەستی لێبەر بدەین چونکوو ئاوەها ئومێدێک جێگای بڕوا نییە ئەویش بەهۆی دزەی ئەمریکا لە ئاژانس و ئەنجومەنی ئاسایش.
Your Comment