بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەحمەدمحرابی، نووسەر و شرۆڤەکاری گۆڕانکارییە ستراتیژیکەکانی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینیەوە یادداشتێکی نووسی:
چواردەی جۆزەردان، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، نەک هەر ڕۆژی ماڵاوایی لەگەڵ ڕێبەرێکی سیاسی، بەڵکوو ڕۆژی دووبارە خوێندنەوەی مەکتەبێکی شارستانییەت سازە؛ مەکتەبێک کە لە دڵییەوە، سسیتەمێک سەری هەڵداوە کە ناوەرۆکەکەی مرۆڤە، لەسەر بنەمای خودا، مرۆڤ و سەربڵندی.
ئیمام خومەینی نەک هەر دامەزرێنەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو ئەندازیاری ئولگوویەکی بێ وێنە لە حوکمڕانی ئیسلامی، پەروەردەی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی خەڵکی بوو. لە ئەو نمانەیە، ئیمان، عەقڵ، سیاسەت و مەعنەویەت، جمهوریەت و ئیسلامی بوون، پێکەوە گرێ دراون؛ نەک دژ بە یەک بەڵکوو لە یەکگرتوویاندا.
ئەوان وتیان: کۆماری ئیسلامی نە یەک وشە کەمتر، نە یەک وشە زیادتر.
ئەو ڕستە، ناوەرۆکی ئەندێشەی سیاسی ئەوانە؛ حکومەتێک کە نە سەڵتەنەت بوو، نە دیمۆکراسی؛ بەڵکوو خەڵک سالاریی دینی، بە پشت بەستن بە دەنگی خەڵک و ڕێنوێنی وەلی فەقێ.
بەڵام لە نێو دڵی ئەو سیستەمە، ئیمام تەوەری گۆڕانکارییەکانی مرۆڤ وەسف دەکرد. مرۆڤێک کە ئەبێ پەروەردە بکرێت، گەشە بکات و لە ڕێگای بەدی هاتنی ورەی خودا جێ بگرێت. بۆیە، ڕوانینی ئیمام بە سەرچاوە مرۆییەکان، ڕوانینی ستراتیژیک و ئیمانی بوو، نەک بەس بەڕێوەبەرایەتی و ئامێری.
لە ئەندێشەی ئیمام، فەرمانبەری دەسەڵاتی ئیسلامی نەک ئامێرێک لە پێکهاتەی ئیداری بەڵکوو ئەمانەتداری خەڵک و سەربازی ویلایەت لە بەرەی خزمەتە. ئەوان لە ئامۆژگارییەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەردەوام جەختیان دەکرد کە: ئەبێ کەسێک ببێتە کاربەدەست کە لە ئازارەکانی خەڵک تێبگات، کار بۆ خودا بکات و بەدوور بێت لە کۆ کردنەوەی ماڵی دونیا.
ئەو قسەیە، بنەڕەتی مەکتەبێکی بەڕێوەبەرایەتی ئیسلامییە؛ کە تێیدا، پێوەر بەڵێن، سەرتر لە بەڵگە و مۆڵەت و خەڵکی بوونیش سەرتر لە تەشریفاتی ئیدارییە.
ئیمام، دەسەڵاتی لەسەر بنەمای بڕوا و متمانە بە گەنجانی بەئیمان، شۆڕشگێڕ و هەوڵدەر دانا. تەنانەت لە ڕۆژانی قەیراناوی شەڕدا، ڕاهێنان و بەکارهێنانی هێزی مرۆیی لەسەر بنەمای سەقامگیری بەرەکان دەزانی. ئەو ڕوانینە، دواترر لە پێکهاتنی چەمکی بەڕێوەبەرایەتی جەهادی بووە نمانەیەکی ئیلهام بەخش.
لەلایەکی ترەوە، ئیمام ڕاشکاوانە ڕایدەگەیاند کە بەرپرسان، نەک خاوەن دەسەڵاتەکان، کە خزمەتگوزاری خەڵکن. ئەوان پێیان وابوو کە خەڵک خاوەنی راستەقینەی ئەو شۆڕشەن و هیچ پێکهاتەیەک بێ ڕەزامەندی، هاوکاری و نزای خەڵک، نامێنێتەوە.
ئەمڕۆ، لە دۆخێکدا کە کۆمەڵگا پێویستی بە بووژانەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، بەرز کردنەوەی ئاستی ئەنگێزە لە نێوان کاربەدەستان و گەشەی سیستەمی شیاوبوون لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکانە، گەڕانەوە بۆ مەکتەبی ئیمام نە هەڵبژاردەیەک، بەڵکوو زەروورەتێکی مێژووییە.
مەکتەبی ئیمام ، کۆمەڵێکی تەواو لە ئیمان، خەڵکداری، بەڕێوەبەرایەتی ئیسلامی و کارامەیی جەهادییە. قوتابخانەیەک کە تێیدا، سەرباز و وەزیر، بەرپرس و بەسیجی، یەک ڕاسپاردەیان هەیە؛ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە، پێشکەوتوو، مەعنەوی و خەڵکی.
ئەوان ڕۆشتن، بەڵام ئامانجەکەی لە نێو لێدانی دڵی گەڵێکە کە بەڕێزەوە ناوی لێدەبەن: ڕۆحی خودا ڕۆشت، بەڵام ڕۆحی شۆڕش زیندوویە.
مەکتەبی ئیمام؛ قوتابخانەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیمان، خەڵک و سەرچاوە مرۆییەکان

نووسەر و شرۆڤەکاری گۆرانکارییە سترراتیژیکەکانی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(د.خ)، یادداشتێکی بڵاو کردەوە.
News ID 55266
Your Comment