AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٨ ١٢:٤٤

عێراقچی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عەرەبستان لە هیچ دۆخێکدا ئاڵۆز نابێت

عێراقچی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عەرەبستان لە هیچ دۆخێکدا ئاڵۆز نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هەمبەر پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان تەواو جیدییە سیاسەتی دراوسێیەتی ئێمە کە لە پێشەوە دەستی پێکردووە، سیاسەتێکی زۆر گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەستگیر کردنی هاووڵاتیەکی ئێرانی لە مەدیە، وتی: پرسی پێوەندیمان لەگەڵ عەرەبستان بە هۆی ئەو ڕووداوەوە کەوتووەتە بەر سەرەنجی هەمووان. من لەگەڵ هاوکاران لە ڕێکخراوی حەج لە پێوەندیدام تا هیچ کێشەیەک لە کاری ناردنی حاجیانی ئێرانی نەیێتە پێشەوە.

عێراقچی بە ئاماژە بە پەیامی خۆی لە ئیکس نووسی: ئێران سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان تەواو جیدییە و پێوەندی و سیاسەتی دراوسێیەتی ئێمە کە لە پێشەوە دەستی پێکردووە زۆر گرینگە و عەرەبستان پێگەیەکی زۆر گرینگ لە ئەو سیاسەتە هەیە و ئێمە پێوندی برایانەی خۆمان درێژە دەدەین و ئیزن نادەین کە لە ئەو پێوەندییە کێشەیەک دروست ببێت.



News ID 55215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha