بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ڕوونوێنیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەی درۆنی و ئاسمانیی لە ڕێوڕەسمی 2ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە زاهێدان و لەوان سێ درۆنی ئەستوونیفڕ(VTOL)ی "هوما"، "دیدەبان" و "شاهین-1"، بنکەی سەربازیی بەلژیکی "Army Recognition" لە ڕاپۆرتێکدا، وێڕای ناساندنی ئەو درۆنانە، ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە لە لایەن ئێرانەوە داپەڕێکە بۆ تۆکمەی خۆبەڕێوەبەریی سەربازی و بەرزکردنەوەی هێزی بەرگریی.
لەو ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بەوەی کە سێ درۆنی ئەستوونیفڕی نمایش دراوە لەو ڕێوڕەسمەدا، هێمای هەوڵی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەشەی تەکنۆلۆژیای سەربازیی هاوسەنگ لەگەڵ پێداویستییە ئۆپەراسیۆنییەکانی ڕۆژ، بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوەی بیانین، هاتووە: درۆنی هوما بۆ ڕاسپاردەی ناسکاری بەتایبەت لە کەشی شەڕی ئەلەکترۆنیدا داڕێژراوە و توانای فڕین لە بەرزایی زیاتر لە 12 هەزار فووت (3657 مەتر)ی هەیە. ئەم درۆنە خاوەن توانستی شەوبینی و بۆ بەرزبوونەوە بە باڵیپاوەجێ پێویستی بە باندی فڕین نییە.
ئەو بنکە سەربازییە لەبارەی درۆنی دیدەبان، ڕوونی کردۆتەوە: ئەم درۆنە بە هۆی پێکهاتەی سووک و گونجاوی هەڵگرتن و دەوڵەمەند بە سیستمی شەوبینی و توانای ناسکاریی وردبینانەی ئامانجە زەوینییەکان و بەرزبوونەوە تا بەرزایی 6 هەزار فووتی، یەکێکە لە درۆنە تایبەتییەکان بۆ ڕاسپاردەی ناسکاری و دۆزینەوەی ئامانجەکان بە تایبەت لە هەلومەرجی شەڕی ئەلەکترۆنیدا. هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەکۆ(Swarm) لە توانستە تایبەتە ئۆپەراسیۆنەکانیەتی.
ڕاپۆرتە لە کۆتاییدا تەرکیز دەخاتە سەر سێهەمین درۆنی ئەستوونیفڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەڵێ: "شاهین-1 درۆنێکی خۆتەقێنەرانە بە کۆنتڕۆڵی دیتنی تاکەکەسی(FPV)ـیە کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە شەڕەکانی داهاتوودا داڕێژراوە. خێرایی زۆر، مانۆڕیبوون، مانەوەی درێژخایەن لە فڕیندا و توانای فڕین لە بەرزایی جۆراوجۆر لە تایبەتمەندییەکانیەتی. ئەم درۆنە بۆ هێرشی خێرا و وردبیاننەی ئامانجە پاوەجێ و بزۆکەکان، بە تایبەت لە ئۆپەراسیۆنگەلێک کە پێویستی بە کاردانەوەی خێرا هەیە، کارایی هەیە.
ئەو ماڵپەڕە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی ڕایگەیاند: بەهرەمەندیی ئەرتەش لە درۆنە ئەستوونیفڕەکانی هوما، دیدەبان و شاهین-1، هەنگاوێکی گرنگە لە بواری تۆکمەی خۆبەڕیوەبەریی تەکنۆلۆژیانەی هێزی چەکداریی ئێران و کۆماری ئیسلامی بە وەبەرهێنانی ئەو جۆرە سیستمگەلە مۆدێڕنە لە زەرادخانەیدا، نە تەنیا بە دوای وەڵامدانەوە بە پێداویستییە ئۆپەراسیۆنەکانی هەنووکەیەتی، بەڵکوو پێداگرە لە بەرپرسایەتیی بە بەرگری لە بەرژەوەندی نیشتمانیی لە ڕیگەی توانستە خۆجێیەکانی خۆی.
Your Comment