AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣ ١٣:٤٧

داخوازی بۆ فەرمی بوونی زمانی کوردی لە تورکیا؛زمانێ مە شەرەفا مەیە

داخوازی بۆ فەرمی بوونی زمانی کوردی لە تورکیا؛زمانێ مە شەرەفا مەیە

چالاکانی مەدەنی و ناوەندە فەرهەنگییەکان لە سیرت داوای بە فەرمی ناسینی زمانی کوردی وەکوو زمانی فەرمی و پەروەردەیی لە تورکیایان کرد؛ ئەوان وەلانانی زمانی کوردیان وەکوو لەناوبردنی گەلێک وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی، ئەنجومەنە لێکۆڵینەوەیەکانی زمان و فەرهەنگی بۆتان، لە شەقامی گورس لە شاری سێرت کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد. لە ئەو ڕێوڕەسمە دروشمی. زمانا مە شەرەفا مەیە و بێ زمان، ژیان نابە، و ئێمە داواکاریمان بۆ بەفەرمی ناسینی زمانەکەمان زیاد دەکەینەوە، وترایەوە.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا، سوحبەت ئاڵتان، هاوسەرۆکی لقی سیرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا لە لێدوانێکدا وتی: لەناوبردنی زمانێک، بە واتای لەناوبردنی گەلێکە. ملیۆنان منداڵی کورد لە تورکیا لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی خۆیان بێبەرین. ئەو سیاسەتەی دەوڵەت، نەک هەر جودایی خوازانە، بەڵکوو شێوەیەک لە ئاسیمیلاسیۆن و کۆمەڵکوژی فەرهەنگیە.

ناوبراو زیادی کرد: کوردەکان داوای ژیانێکی ئازاد بە شوناس، فەرهەنگ و زمانی خۆیانن. زمانی کوردی ئەبێ هەم وەکوو زمانی فەرمی و هەم زمانی پەروەردە و بارهێنان لە تورکیا بە فەرمی بناسرێت.

News ID 55148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha