بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوتکەی عەرەبی ، داوایکردووه، کۆمەڵگەی عەرەبی گوشار بکەن بۆ ڕاگرتنی خوێن ڕشتن لە غەززەو دووپاتیشیان کردەوە، بە توندی ڕاگواستنی دانیشتوانی غەززە ڕەت دەکەنەوەو پێویستە یارمەتی مرۆیی بگەیندرێتە غەززە.
هەروەها دەڵێن، ئامانجی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، یەکخستنی هەوڵەکان و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکەیه.
لەبارەی سوریاوە لوتکەی عەرەبی ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەکەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ سەرچاوەی هەواڵ دەڵێن، ئەم لووتکە شکستی هێناوە و بەغدا سەرکەوتوو نەبووە لە بەڕێوەبردنیدا.
تەنیا شەش میر وسەرۆکی عەرەب بەشدار بوونە و میری قەتەر بێ خوێندنەوەی وتارەکەی هۆڵەکەی جێهێشت و گەڕایەوە.
Your Comment